زانایان هۆشداری لە بڵاوبوونەوەی پەتایەکی جیهانی دەدەن
بەهۆی توێژینەوە لە ڤایرۆسە نامۆکان

راپۆرتێک ئاشکرایدەکات، لێکۆڵینەوە زۆرەکانی زانایانی بواری ڤایرۆسناسی لە ڤایرۆسە جۆراوجۆرەکان مەترسی بڵاوبوونەوەی پەتای جیهانی دروستکردووە.

رۆژنامەی واشنتۆن پۆست لە راپۆرتێکدا رۆشنایی خستووەتە سەر مەترسییەکانی لێکۆڵینەوە لە ڤایرۆسە مەترسیدارەکان و بە هۆکاری بڵاوبوونەوەی نەخۆشی و پەتا بکوژەکان ناوی بردووە.
رۆژنامەکە دەڵێت، “لە دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا زانایان بەشێکی سەرنجیان خستووەتە سەر لێکۆڵینەوە لە ڤایرۆسە نەناسراوەکان و بکوژەکان، کە ئەمەش خۆی هۆکاری نەخۆشی و بڵاوبوونەوەی پەتا جیهانییەکانە”.

ئاماژە بەوەش دەکات، “پێشبینیدەکرێت ئیدارەی جۆ بایدن کۆتی زیاتر لەسەر ئەنجامدانی توێژینەوەکانی پەیوەست بە هۆکاری نەخۆشییە ڤایرۆسییەکان دابنێت، بەمەبەستی رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسێکی دیکەی ترسناک”.

ئاشکراشیدەکات، “دوای سێ ساڵ لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەشێکی زۆر لە زانایان گەیشتوون بەو باوەڕەی پێویستە واز لەو بیرۆکە کلاسیکییانە بهێنن کە لە رابردوودا تایبەت بە توێژینەوە لەبواری ڤایرۆس و هۆکاری نەخۆشییەکان هەیانبووە، چیدی نەبنە هۆی مەترسی و رێوشوێنەکانی تایبەت بە سەلامەتیی کارکردنیان توندتر بکەنەوە”.

ئەم مەترسییانە پاش بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەستیان پێکرا، کە بە تایبەت لێکۆڵینەوەکانی نووسینگەی فیدڕاڵی ئەمریکا دەڵێت، ڤایرۆسەکە لە تاقیگەیەکی ووهانی چینەوە دزەیکردوە.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) دێربیی بچووکی کەتەلۆنیا بە یەکسانبوونی بارسا و جیرۆنا کۆتاییهات

بابەتی دواتر

باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق: لەگەڵ قوباد تاڵەبانی کۆبوونەوەیەکی بە بەرهەممان ئەنجامدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share