پەرلەمانتارێك: هەرێم دووچاری كێشەیەكی دیكە دەبێت

د. شێركۆ جەودەت پەرلەمانتاری دەستلەكاركێشاوەی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەشێك لە كۆمپانیا بیانییەكانی بواری نەوت گرێبەستیان لەگەڵ حكومەتی هەرێم كردووە بۆ دەرهێنان، بەرهەمهێنان و مامەڵەكردن بە نەوتی هەرێمی كوردستانەوە، بەڵام ئێستا كە نەوت نافرۆشرێت گرێبەستەكان جێبەجێناكرێن و كێشە بۆ دۆسیەی نەوتی هەرێم دروستدەبێت.

راشیگەیاند، “ئەگەر كۆمپانیاكان لە دادگای نێودەوڵەتی سكاڵا لەسەر حكومەتی هەرێم تۆماربكەن ئەوا هەرێمی كوردستان دووچاری كێشەیەكی دیكە دەبێت”.

ئاشكراشیكرد، حكومەتی عێراق ئامادە نییە بە هەمان بڕگە و ماددانە ئەو گرێبەستانە وەربگرێت كە پێشتر لە نێوان حكومەتی هەرێم و كۆمپانیاكانی بواری نەوت ئەنجامدراون.

بابەتی پێشتر

بڕیار رەشید: نەوت لە توركیاوە هەناردەنەكرێت دەبێت رۆژانە هەرێم 400 هەزار بەرمیل بداتە عێراق

بابەتی دواتر

توێژینەوەیەک: وەرزشکردن ئازاری لەش کەمدەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاگادارییەك بۆ سەرجەم خوێندكاران

بەرپرسێكی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، لە ڕێگای پڕۆژەیاساكەوە كاردەكرێت پێدانی دەرماڵەی خوێندكاران بكرێتە یاسا…
Total
0
Share