تیرۆریستانی داعش پەلاماری گوندێكیان لە سنووری قەزای داقوقدا

چەكدارانی داعش هێرشیان كردە سەر ئاوایی مەنسوور لەناوچەی حەفتەغار لە باشووری قەزای داقوق.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، كەمێك پێش ئێستا چەكدارانی داعش هێرشیان كردووەتە سەر ئاوایی مەنسوور لەناوچەی حەفتەغار لە باشووری قەزای داقوق.

ئاماژەی بەوەكرد، خەڵكی گوندەكە ڕووبەڕووی چەكدارەكان بوونەتەوە لە شەڕ و پێكدادانەكەدا گوندنشینێك برینداربووە و گەیەندراوەتە نەخۆشخانە.

هاوكات لەلایەكی دیكەوە سەرچاوەیەك لە ئاسایشی كوڵەجۆ بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، لە نزیك ناحیەی گولاڵە چەكدارەكانی داعش خاڵێكی پشكنیني داناوە و هێزەعێراقییەكان ڕووبەڕوویان بوونەتەوە و بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێكی چێندراوە سەربازێكی سوپای عێراق برینداربووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زیادەڕەوییەكانی وتارێكی لە ئیماراتەوە
مەسرور بارزانی: کارەبای عێراق دابیندەكەین و توانای ‏زیاتریشمان هەیە!‏

سەرۆكی حكومەتی هەرێم دەڵێت، کوردستان وزەی کارەبای بەشەکانی دیکەی عێراق دابیندەکات و توانای ئەوەشی هەیە خواستی زیاتری وزە…
Total
0
Share