تایەی ئۆتۆمبێل بە هاوڵاتییەكدا تەقییەوە و گیانیلەدەستدا

عەقیدی مافپەروەر عەلی جەمال قدووری وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، ئەمڕۆ لە گوندی ساڵح ئاغای سەربە ناحیەی قۆرەتوو تەرمی هاوڵاتییەك كە لەدایكبووی ساڵی 1995بوو و دانیشتووی گوندی گردەگۆزینەی سەربە قەزای كەلار هێندرایە پزیشكی دادی قەزاكە.

راشیگەیاند، بەوتەی كەسوكارەكەی ناوبراو لە گوندی صاڵح ئاغا دوكانی فرۆشتن و گۆڕینی تایەی ئۆتۆمبێلی هەبووە، لە كاتێكدا ویستوویەتی هەوا بكاتە تایەی ئۆتۆمبێلێكەوە لەجۆری بارهەڵگر (بەڕاد)، تایەكە پێداتەقیوەتەوە و بەهۆیەوە گیانیلەدەستداوە.

ئاشكراشیكرد، لەئێستادا توێكاری بۆ تەرمی ناوبراو كراوە، پۆلیسی لەسەر چۆنێتی رووداوەكە لێكۆڵینەوەی دەستپێكردووە.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: پێویستە هەوڵەکان لەپێناو خزمەتی هاوڵاتییان و چاکەی گشتیدا بێت

بابەتی دواتر

پسپۆڕێك وەڵامدەداتەوە.. چۆن بزانین منداڵەكەمان تووشی هەوكردنی پەردەی مێشك بووە؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share