بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی 13 كەسی بە تۆمەتی تەقەكردن و نانەوەی پشێویی دەستگیركرد.
بەپێی راگەیەندراوێكی دەزگای ئاسایشی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، بەرەبەیانی 29ی ئایاری 2023 لەناو بازاڕی چەمچەماڵ كێشەی كۆمەڵایەتی لە نێوان دوو بنەماڵەدا دروست بوو و چەند كەسێك بەهۆی تەقەكردنەوە برینداربوون.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لەسەر فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوەی چەمچەماڵ دەستبەجێ هێزەكانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی بە هاوكاری هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتیی ئۆپراسیۆنەكانی دەزگای ئاسایشی هەرێم تۆمەتبارانیان بە ماددەی 405 دەستگیركرد.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، تۆمەتباران پێكهاتبوون لە 13 كەس و دەستیشگیرا بەسەر سەرجەم چەك و كەرەستە سەربازیەكانیان، لە ئێستادا لێكۆڵینەوە لە كەیسەكانیان بەردەوامە و رووبەڕووی یاسا كرانەوە.