ئاسایشی سلێمانی سێ تۆمەتباری دەسگیرکرد کە شەش کەسیان کوشتووە

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان، دەستگیرکردنی سێ تۆمەتباری راگەیاند کە شەش کەسیان کوشتووە و داواکراوبوون.

بەپێی راگەیەندراوێکی دەزگای ئاسایشی هەرێم، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانییەوە لە بازگەی بانی مەقان، سێ داواکراو دەستگیرکران کە تۆمەتبارن بە کوشتنی شەش کەس.

ئەو تۆمەتبارانە بە رەگەز عەرەبن و لەلایەن دادگای عێراقەوە بەپێی ماددەی 406ی یاسای سزادانی عێراقی داواکرابوون.

تۆمەتبارەکان بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە شەش کەسیان کوشتووە و بەنیازبوون بە ناسنامەی ساختەوە بێنە هەرێمی کوردستان.

ناسنامەی تۆمەتبارەکان لەلایەن دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستانەوە بەمشێوەیە ئاشکرا کراوە:

( م ، ع ، ح ) لەدایکبووی 1962 دانیشتووی ناسریە

( م ، ح ، م ) لەدایکبووی 1994 دانیشتووی بەسرە

( أ ، و ، ک ) لەدایکبووی 2000 دانیشتووی ناسریە

لە ئێستادا تۆمەتبارەکان راگیراون و دواتر رادەستی دادگای تایبەتمەند دەکرێن .

بابەتی پێشتر

موسەننا ئەمین: نەوەی نوێ هیچ وەرەقەیەکی بۆ ئێمە نەهێناوە تا ئیمزای بکەین

بابەتی دواتر

بانکی ناوەندی نزیکەی 270 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانی عێراق: هێرشکردنە سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی پێشێلکارییەکی مەترسیداری سەروەریی عێراقە

لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی دەکات و بە پێشێلکارییەکی مەترسیداری سەروەریی…
زیاتر ببینە

محەمەد شێخ وەهاب دەستگیركرایەوە

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی كە ماوەی ڕابردوو بەتۆمەتی ساختەكاری لە پسووڵەدا دەستگیركرابوو، دووبارە دەستگیركرایەوە، تۆمەتی خراپبەكارهێنانی ئامێرەكانی…
Total
0
Share