تەندروستیی دەم و ددان کاریگەری لەسەر جەستە و دەروونی مرۆڤ هەیە، بەپێی ئەوەی پسپۆڕێکی ئەڵمانی لە کۆمپانیای ئۆراڵ بی کە کۆمپانیایەکی تایبەتە بە چاودێریی تەندروستیی دەم و ددان، جەختدەکاتەوە کە لەوێوە هەموو بەکتریا و میکرۆبەکان دەچنە جەستەوە.
توێژینەوەیەک کە لەلایەن گۆڤاری زانستیی ئەمریکی بە هاوکاری لەگەڵ کۆمپانیای ئۆراڵ بی کە تایبەتە بە بەرهەمەکانی چاودێریی تەندروستیی دەم و ددان ئەنجامدراوە، گرنگی چاودێریی ددان بۆ تەندروستیی گشتی پشتڕاستکردەوە.
جولیا ڤێڵچ توێژەر لە ئۆراڵ بی دەڵێت، چاودێرییەکی باشی ددان و تەندروستیی دەم و ددان یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی مەترسیی جەڵتەی دڵ و لەبارچوونی نەخوازراو.
جولیا ڤێڵج دەڵێت، تا ئێستا نەسەلمێنراوە کە خراپی تەندروستیی دەم و ددان دەبێتە هۆی نەخۆشیی دەروونی، بەڵام ئاماژەی بەوەکرد، نەخۆشییە دەروونییەکان دەتوانن ببنە هۆی تێکچوونی تەندروستیی دەم و ددان، چونکە لەوانەیە کەسانی نەخۆشی دەروونی کەمتەرخەم بن لە فڵچەکردنی ددانەکانیان بە بەردەوامی، ئەمەش دەبێتە هۆی تێکچوونی تەندروستی دەم و ددان.
باس لەوەدەکات، ئەوانەی کێشەی ددان یان بۆنی ناخۆشی دەمیان هەیە کەمتر گفتوگۆ و تێکەڵی لەگەڵ خەڵکدا دەکەن ئەوەش بۆئەوەی کێشەکانیان بشارنەوە بۆیە لە پەیوەندییەکی خراپ و گۆشەگیریدا دەمێننەوە.