نرخی نەوت زیاتر بەرزبووەوە

نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و نرخی یەک بەرمیل نزیکبووەوە لە 78 دۆلار.

ئەمڕۆ سێشەممە نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 77.22 دۆلار فرۆشرا، هاوکات یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساس بە 73.2 دۆلار فرۆشرا.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت هاوکاتە لەگەڵ رێکەوتنی سنووردارکردنی قەرزەکانی ئەمریکا، لە نێوان کۆماری و دیموکراتەکان.

هاوکات بڕیارە لە رێکەوتی چواری مانگی داهاتوو دەوڵەتانی ئەندام لە ئۆپیک پڵەس کۆببنەوە و بڕیاری نوێ لە بارەی رێژەی بەرهەمهێنانی نەوت بدەن.

لە لایەکی دیکەوە تا ئێستا بازرگانانی نەوت لە چاوەڕوانی بڕیاری بانکی ناوەندی ئەمریکادان سەبارەت بە بەرزکردنەوەی رێژەی سوودی قەرزەکان، ئەمەش کاریگەری لەسەر نرخی نەوت دروستکردووە.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

غالب محەمەد: بۆ ناردنی مووچە بەغداد چاوەڕوانی 120 ملیارەکەی هەرێمی کوردستانە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند، بۆ ناردنی مووچە بەغداد چاوەڕوانی 120 ملیارەکەی هەرێمی کوردستانە. غالب محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی…
Total
0
Share