بڕیارە لە مانگی ئەیلولی ئەمساڵدا فێستیڤاڵی شانۆی قەزاکان لە چەمچەماڵ ئەنجامبدرێت.
ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەکی هونەری و راوێژکاری لە بەڕێوەبەرێتیی رۆشنبیری و هونەری چەمچەماڵ بەمەبەستی ئامادەکاری بۆ پێنجەمین فێستیڤاڵی شانۆی قەزاکان بەڕێوەچوو.
کۆبوونەوەکە لەگەڵ هونەرمەندان و شانۆکاران و تیپە شانۆییەکانی سنووری قەزای چەمچەماڵدا بوو بە ئامادەبوونی موحسین ئەدیب بەڕێوەبەری گشتیی رۆشنبیری و هونەر لە سلێمانی، رەمک رەمەزان قائیمقامی قەزای چەمچەماڵ و چیمەن حارس بەڕێوەبەری رۆشنبیری منداڵانی چەمچەماڵ.
لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاردرا پێنجەمین فێستیڤاڵی شانۆی قەزاکان لە چەمچەماڵ لە رۆژانی (21 و 22 و 2023/9/23) لە قەزای چەمچەماڵ ئەنجامبدرێت.