ئوزێل دەبێتە وەزیر لە حکوومەتی ئەردۆغان؟

سەرچاوەکانی تورکیا ئاماژەیان بەوە کردووە، کە ئەگەرێکی بەهێز هەیە مەسعود ئوزێلی یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا ببێتە وەزیر لە حکوومەتی نوێی تورکیا.

ڕۆژنامەی بێلد سپۆرتی ئەڵمانی لەسەر ڕۆشنایی پەیوەندی توندوتۆڵی نێوان یاریزانەکە و ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆکی ئەو وڵاتە نووسیویەتی، ئەگەر هەیە وەزارەتی وەرزش و لاوانی تورکیا بە ئوزێل بدرێت.

یاریزانەکەی پێشووی ئارسیناڵ لەگەڵ خێزانەکەی (ئامینە و دوو منداڵەکەی) لە ئیستانبوڵ دەژی و خاوەنی ڤێلایەکە بە بڕی (1.5) ملیۆن یورۆ، هەروەها فڕۆکەی تایبەتی هەیە و توانیویەتی پێگەیەکی وەرزشی -سیاسی بۆخۆی بەدەستبهێنێت.

ئوزێل لە چەندین یانەی گەورەی وەک ڕیاڵ مەدرید و ئارسیناڵ یاریکردووە، بۆ دوایین جار درێسی ئیستانبوڵ باشاک شەهیری تورکی پۆشی و وازهێنانی ڕاگەیاند.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕۆژنامەیەکی ئەرجەنتینی کەشی دوای یارییەکەی سعوودیەی ئاشکراکرد

ڕۆژنامەیەکی باوەڕپێکراوی ئەرجەنتین کەشی ژووری جلگۆڕینەکانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتینی ئاشکراکردووە، دوای ئەوەی بەرامبەر بە سعوودیە دۆڕاندنیان تۆمارکردووە. بەپێی زانیارییەکانی…
Total
0
Share