لیژنەی دارایی داوای دیاریكردنی دانیشتنی دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بودجە دەكات

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

سەرۆكی لیژنەی دارایی داوا لە سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران دەكات دانیشتنی دەنگدان لەسەر بودجە دیاریبكات.

عەتوان عەتوانی، سەرۆكی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا داوای لە دەستەی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران كرد دانیشتنی دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق لەم هەفتەیەدا دیاریبكات.

داواكارییەكەی عەتوانی لەكاتێكدایە، راپۆرتی لیژنەی دارایی سەبارەت بە پرۆژەیاساكە ئامادەكراوە كە هاوشانی پرۆژەیاساكە دەخوێندرێتەوە و بڕگە بە بڕگە دەنگدانی لەسەر دەكرێت.

سەرۆكی لیژنەكە دووپاتیشیكردەوە، یاساكە گرنگیی گەورە و هەستیاری هەیە پەیوەست بە بژێویی ژیانی گەلانی عێراق، بەهۆی كاریگەرییە ئابوری، ئیداری و كۆمەڵایەتییەكەی پاش پەسەندكردنی.

پێشتر میدیا عێراقییەكان بڵاویانكردەوە، ئەو هەموارەی لەلایەن لیژنەی دارایی لە ماددەكانی پەیوەست بە هەرێمی كوردستان لە پرۆژەیاسای بودجەدا كرابوون، رەتكراونەتەوە.

میدیاكان كە لە سەرچاوە ئاگادارەكانەوە گواستوویانەتەوە دەڵێن، رەتكردنەوەی ئەو هەموارەی بڕگەكان، كە یەكێكیان پەیوەست بوو بە گەڕانەوەی پاشەكەوتی مووچە، پاش رێككەوتنی سیاسی بووە.

لابردنی گۆڕانكارییەكە لەسەر داوای پارتی دیموكراتی كوردستان بووە، وەك ئەوەی میدیاكان بڵاویانكردەوە.

لەكاتێكی پێشتری ئەمڕۆدا مستەفا جەبار سەنەد ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە تویتێکدا بڵاویکردەوە، “فراکسیۆنی یەکێتی بە پاڵپشتی ئێمە ماددەیەکی بۆ پڕۆژە بودجە زیادکرد حکومەتی هەرێم ناچاربکات مانگانە 10%ی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەران بداتەوە، بەڵام پارتی فشار دەکات و داوای هەڵوەشاندنەوەی دەکات”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “پێدەچێت هێزە سیاسییەکان ئەو بڕگەیە لابدەن”.

لە کۆتایی تویتەکەیدا ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی نووسیوویەتی، “ئێمە بە فەرمانبەران و یەکێتی دەڵێین براتانین”.

بابەتی پێشتر

زیانەکانی ئاگرەکەی ئەمڕۆی سەر رێگای عەربەت - باریکە ئاشکراکرا

بابەتی دواتر

فێستیڤاڵی شانۆی قەزاکان لە چەمچەماڵ ئەنجام دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبووەوە و 100 دۆلار بە…
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر و دەزگای ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەریان دەستگیركرد

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر و دەزگای ئاسایشی هەرێم لەسەر بنەمای زانیاریی پێشوەختە (دوو)بازرگانی ماددەی هۆشبەریان دەستگیركرد. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر…
Total
0
Share