مستەفا سەنەد ئەندانی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، پارتی فشاردەکات ئەو بڕگەیەی ناو پرۆژە یاسای بودجە لابەرێت کە تایبەتە بە گەڕاندنەوەی پاشەکەوتی مووچە.
مستەفا جەبار سەنەد ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران لە تویتێکدا بڵاویکردەوە، “فراکسیۆنی یەکێتی بە پاڵپشتی ئێمە ماددەیەکی بۆ پڕۆژە بودجە زیادکرد حکومەتی هەرێم ناچاربکات مانگانە 10% ی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەران بداتەوە، بەڵام پارتی فشار دەکات و داوای هەڵوەشاندنەوەی دەکات”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “پێدەچێت هێزە سیاسییەکان ئەو بڕگەیە لابدەن”.
لە کۆتایی تویتەکەیدا ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی نووسیوویەتی، “ئێمە بە فەرمانبەران و یەکێتی دەڵێین براتانین”.