فاینانشیاڵ تایمز: چین دەیەوێت ببێتە رکابەرێکی جیۆسیاسیی گروپی حەوت

لە راپۆرتێکیدا رۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمز لە رێگای دیپلۆماتێکی چینییەوە ئاماژەی بەوەکردووە کە لە کۆبوونەوەی داهاتووی کۆمەڵەی بریکس پەکین داوا لە وڵاتانی ئەندامی کۆمەڵەکە دەکات کە ببنە رکابەرێکی تەواوی گروپی حەوت.

هاوکات سیاسەتمەدارێکی چین کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت، بە رۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمزی راگەیاندووە کە ئەگەر وڵاتانی بریکس فراوانتر بکەن بۆئەوەی بەرپرسیاربن لە پشکێک لە بەرهەمی ناوخۆی جیهانی هاوشێوەی گروپی حەوت ئەوا دەنگی هاوبەشیان لە جیهاندا زیاتر دەبێت.

ئەوە لە کاتێکدایە کە بڕیارە رۆژی 22ی ئاب لە شاری جۆهانسبێرگ لە ئەفریقای باشوور بە بەشداری زیاتر لە 60 وڵات کۆبوونەوەی لوتکەی کۆمەڵەی بریکس سەبارەت بە چەند پرسێکی گرنگ بەتایبەتی پرسی بەئەندامبوونی چەند وڵاتێکی نوێ دەستپێبکات.

بابەتی پێشتر

کەریم شوکر: دەنگدان بە پرۆژە یاسای نەوت و غاز دەکەوێتە دوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان

بابەتی دواتر

لە هەولێر، سلێمانی و هەڵەبجە خۆپیشاندان دژی زیندانیکردنی شێروان شێروانی دەکرێت و لە دهۆی ئاسایش رێگری دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕوسیا و ئۆکرانیا ڕێککەوتن

ئەمڕۆ هەینی ڕوسیا و ئۆكرانیا لە توركیا ڕێككەوتن، ڕێككەوتننامەكە لەبارەی هەناردەکردنی گەنمەوەیە. ڕێوڕەسمی واژووكردنی ڕێككەوتننامەی نێوان ڕوسیا و…
زیاتر ببینە

بومەلەرزەیەك چیللی هەژاند

بومەلەرزەیەك بە گوڕی 6.2 پلەی ڕێختەر كەناراوەكانی لۆس لاگۆس-ی لە چیللی هەژاند. بەپێی پەیمانگای تۆماری بومەلەرزەی ئەورۆناوەند، لە…
Total
0
Share