یاریزانێکی پاریس بەپەلە گەیەندرایە نەخۆشخانە و دۆخی خراپە

بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، سێرجیۆ ڕیکۆی گۆڵپارێزی یانەی پاریس سان جێرمان ڕووداوێکی ناخۆشی بەسەردا هاتووە و بەپەلە گەیاندراوەتە نەخۆشخانە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “ئەی ئێس”، ڕیکۆ سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە کاتی ئەسپسواریدا لە شاری ئیشبیلیە تووشی ڕووداوێک بووە و سروشت و وردەکاریی ڕووداوەکە ناڕوونە، بەڵام سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە لە ئەسپەکەی کەوتووەتە خوارەوە، هەندێکی دیکەش پشتڕاستی دەکەنەوە کە ئەسپێکی دیکە بەسەریدا کەوتووە و ئێسکی سەر و بڕبڕەی پشتی تووشی پێکان کردووە.

یاریزانەکە بە هەلیکۆپتەرێکی پزیشکی گواستراوەتەوە بۆ ژووری فریاکەوتنی نەخۆشخانەیەکی ئیشبیلیە و بۆری هەناسەدانی بۆ دانراوە، “کانال کۆر”ی ئیسپانیش ئاماژەی بەوەکردووە، کە باری تەندروستی ناجێگیرە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) به‌رشلۆنه‌ له‌ چوارینه‌کانی به‌رده‌وامه‌ و بلباوی به‌ چوار گۆڵ تێپه‌ڕاند

له‌ چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 26ی خولی پله‌ یه‌کی ئیسپانیا، یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ له‌ یاریگای خۆیدا بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ئه‌تله‌تیک بلباو…
Total
0
Share