وەزارەتی کشتوکاڵ: ئەمساڵ 375 هەزار تۆن گەنم وەردەگیرێت

وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی ئەو گەنمە ئاشکرا دەکات کە ئەمساڵ لە جوتیاران وەردەگیرێت و نرخی هەر تۆنێکیش دیاریدەکات.

وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان بۆ ئەمساڵ بڕی 375 تۆن گەنمی جوتیاران وەردەگرێت، نرخی هەر تۆنێکیش 850 هەزار دینار دەبێت.

ئەو گەنمەی لە جوتیاران وەردەگیرێت بەپێی پارێزگاکان پشکەکانی دیاریکراوە، بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتی کشتوکاڵ زۆرترین بڕی گەنم لە پارێزگای سلێمانی وەردەگیرێت کە 160 هەزار تۆن گەنمە، لە پارێزگای هەولێر 115 هەزار تۆن و لە دهۆک 100 تۆن گەنمی جوتیاران وەردەگیرێت.

ئەمە لەکاتێکدایە  وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان داواکاری بۆ وەرگرتنی زیاتر لە یەک ملیۆن تۆن گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان پێشکەش بە حکومەتی عێراق کردووە.

لە ساڵی رابردوودا حکومەتی عێراق زیاتر لە 300 هەزار تۆن گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستانی وەرگرت، لە پارێزگای هەولێر 117 هەزار و 773 تۆن، لە سلێمانی 136 هەزار و 500 تۆن گەنم و لە دهۆک 52 هەزار و 195 تۆن.

بابەتی پێشتر

ئاسایشی سلێمانی سێ تەقەکەر دەستگیردەکات

بابەتی دواتر

ئەنجومەنی دادوەریی هەرێم کارێکی نایاسایی ئەنجامدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share