یەكەم فڕۆكەی نەفەرهەڵگری چینی یەكەم گەشتی ئەنجامدا

فڕۆكە چینییەكە

یەكەم فڕۆكەی نەفەرهەڵگری دروستكراوی چین، ئەمڕۆ یەكەم گەشتی بازرگانی خۆی ئەنجامدا، لەكاتێكدا وڵاتەكە دەیەوێت لەو بوارەشدا ركابەری رۆژئاوا بكات.

تەلەفزیۆنی فەرمیی چین ساتەكانی یەكەمی گەشتی فڕۆكە چینییەكەی بە ژمارە (سی 919) كە سەر بە كۆمپانیای ئیسترن ئیرلاینز-ە لە فڕۆكەخانەی هۆنگكیاو لە شەنگەهای بڵاوكردەوە.

بەپێی كەناڵەكە، فڕۆكەكە كە زیاتر لە 130 سەرنشینی هەڵگرتووە بەرەو فڕۆكەخانەی پەككین-ی نێودەوڵەتی لە گەشتدا بووە.

پێشتر چین وەبەرهێنانی گەورەی لەم كەرتەدا خستەكار بەمەبەستی بەدەستهێنانی فڕۆكەی دروستكراوی ناوخۆ و پشتبەستن بە خۆی لە بواری تەكنیكە سەرەكییەكانیدا.

پەككین چاوی لەوەیە بە (سی 919) ركابەریی فڕۆكە بەناوبانگەكانی وەك (بۆینگ 737 ماكس) و (ئێرباس ئی 320) بكات.

فڕۆكەكە لەلایەن كۆمپانیای فڕۆكەوانیی چینی (كۆماك)ەوە دروستدەكرێت كە خاوەندارێتییەكەی بۆ دەوڵەت دەگەڕێتەوە، بەڵام زۆرێك لە پێكهاتەكانی لە دەرەوە هاوردە دەكات.

لە سبەینێ-وە فڕۆكەكە گەشتە ناوخۆییەكانی لەنێوان شەنگەهای و وشاری چنگدۆی باشووری رۆژئاوا ئەنجامدەدات.

بابەتی پێشتر

زانیاریی نوێ لەبارەی دەستگیرکردنی بکوژانی سەرمایەدارەکەی کەرکوک

بابەتی دواتر

خۆپیشاندان لە هەولێر دەستیپێكردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share