ئەنچلۆتی پێش کلاسیکۆ چارەسەری بۆ کێشە گەورەکەی ڕیاڵ مەدرید دۆزییەوە

هاندەرانی کلاسیکۆ بەپەرۆشەوە چاوەڕوانی یەکشەممەی داهاتوون، بەوپێیەی لەو ڕۆژەدا کلاسیکۆی چوونی لالیگا لە نێوان بەرشلۆنە و ڕیاڵ مەدرید لە یاریگای کامپ نو ئەنجامدەدرێت.

ڕیاڵ مەدرید لە ئێستادا خاوەنی 17 خاڵە لە کۆی هەشت ڕووبەڕووبوونەوە، لە بەرامبەردا بەرشلۆنە 15 خاڵی بە هەشت یاری کۆکردووەتەوە.

بردنەوەی ڕیاڵ مەدرید جیاوازییەکە بۆ پێنج خاڵ فراواندەکات، بردنەوەی کەتەلۆنییەکانیش بە جیاوازی خاڵێک دەیانگەڕێنێتەوە لوتکەی لالیگا.

لەم وەرزەدا یانەی شاهانە بەردەوام کێشەی لە هێڵی بەرگریدا هەبووە، بەڵام لە دوایین ڕووبەڕووبوونەوەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بەرامبەر شاختار، کارلۆ ئەنچلۆتی چارەسەری بۆ کێشە تاکتیکییەکان دۆزییەوە.

فێرلاند مێندی-ی فەرەنسی لەپێکان گەڕایەوە و 69 خولەک بەشداریی پێکرا، ئیدێر میلیتاو و داڤید ئالابا وەک سەنتەری بەرگری و لوکاس ڤاسکێز وەک بەرگریکاری باڵی ڕاست دەستبەکاربوون، لەو ماوەیەشدا باشترین ئاستیان پێشکەشکرد و هیچ گۆڵێکیان لەسەر تۆمارنەکرا، بۆیە زۆرینەی شارەزایان پێیانوایە ڕیاڵ بەهەمان پێکهاتەی بەرگرییەوە ڕووبەڕووی بارسا دەبێتەوە.

لەم وەرزەدا یانەی شاهانە لە کۆی هەشت یاری 10 گۆڵی لەسەر تۆمارکراوە، یەکێکن لە لاوازترین هێڵەکانی بەرگری، لە کاتێکدا یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید 6 گۆڵ، ڕیاڵ سۆسیداد 7، بلباو 4، ڤیاڕیاڵ 5 گۆڵیان لەسەر تۆمارکراوە.

بابەتی پەیوەندیدار

خشته‌ و کاتی یارییه‌کانی ئه‌مشه‌و، چوارشه‌ممه‌ به‌کاتی هه‌رێمی کوردستان

ئه‌مشه‌و، چوارشه‌ممه‌ ململانێی هه‌ڵبژارده‌کان له‌ چوارچێوه‌ی ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌کانی گه‌ڕی شه‌شه‌می خولی نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌وروپا به‌رده‌وامی ده‌بێت و چه‌ندین یاری به‌هێز…
Total
0
Share