لوقمان وەردی: لە پەرلەمان شەڕ بووە و كۆمسیۆن كارانەكراوەتەوە

جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، هیچ پڕۆسەیەك بۆ كاراكردنەوەی كۆمسیۆن رووینەداوە و دەشڵێت، “لە پەرلەمان شەڕبووە و نەك كۆبوونەوە و كاراكردنەوەی كۆمسیۆن”.

لوقمان وەردی جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “لە دوا كۆبوونەوەی پەرلەماندا هیچ پڕۆسەیەك بۆ كاراكردنەوەی كۆمسیۆن رووینەداوە و ئەو رۆژە لە نێو پەرلەماندا شەڕبووە و ئەوەی دەڵێت كۆمسیۆن كاراكراوەتەوە با بەڵگەیەك یاخود گرتەیەكی ڤیدیۆیی بڵاوبكاتەوە كە كۆمسیۆن كاراكراوەتەوە”.

راشیگەیاند، ئەوەی دەوترێت سەبارەت بە كاراكردنەوەی كۆمسیۆن گاڵتەرجارییە بە پڕۆسەی سیاسی لە هەرێمی كوردستان.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی تەندروستی دڵنیایی دەدات: ئەوەی لەبارەی تای خوێنبەربوونەوە دەوترێت زیادەڕەوییە

بابەتی دواتر

ئاسایشی هەرێم بازرگانێکی ماددەی هۆشبەری دەستگیرکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share