30 خوێندكار لە سلێمانی ژەهراوی بوون

بەڕێوەبەری سەنتەری فریاكەوتنی خێرای سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەهۆی خواردنی خراپبووەوە 30 خوێندكار ژەهراوی بوون و لە ئێستادا لە نەخۆشخانەی دوكانن.

سامان نادر بەڕێوەبەری سەنتەری فریاكەوتنی خێرای سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، 30 خوێندكاری یەكێك لە پەیمانگەكان لە شاری سلێمانی بە مەبەستی گەشت و سەیران چوونەتە سەیرانگای دوكان و بەهۆی خواردنی خراپبووەوە ژەهراوی بوون و تەندروستییان تێكچووە و رەوانەی نەخۆشخانە كراون.

راشیگەیاند، لە ئێستادا ئەو خوێندكارانە دەهێندرێنەوە بۆ سلێمانی و تەندروستی بەشێكیان ناجێگیرە.

بابەتی پێشتر

30 هەزار دۆلاری گەڕاندەوە بۆ خاوەنەكەی و هەڤاڵ ئەبوبەكر سەردانی كرد و سوپاسی كرد

بابەتی دواتر

بە وێنە.. دژەتیرۆر و پێشمەرگە و سوپای عێراق ئۆپەراسیۆنێكی هاوبەش ئەنجامدەدەن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشناسی: ئەمڕۆ باران دەبارێت

کەشناسیی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان ئێوارەی ئەمڕۆ نمەباران دەبارێت. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و…
Total
0
Share