مامۆستایان وەڵامی نووسراوەکەی وەزارەتی پەروەردە دەدەنەوە

دوای ئەوەی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم نووسراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت هەر کاتێک یاسای بودجەی فیدراڵی هەموارکرایەوە و شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان نێردران دەست دەکەین بە پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران و بە گرێبەستکردنی وانەبێژان، بەرپرسێكی مامۆستایان دەڵێت، “بڕیارەکان جێگەی دڵخۆشی نین و بایکۆت ناشکێنین.”

بەرهەم مستەفا ئەندامی مەکتەبی سکرتارییەتی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بڕیارەکان پێشبینیکراوبوو، بڕیاری مەرجدارن و ئەوانیش وەک مامۆستایانی ناڕازی بڕیاری مەرجدار قبوڵ ناکەن و لەسەر بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندن بەردەوام دەبن.

جەختی لەوەشکردەوە، “حکومەت نیەتی چاکسازی نییە و ئەگەر حکومەت نیەتێکی لەو جۆرەی هەبوایە، دەبوایە بیوتایە لە 1ی1ی 2024وە پلە بەرزکردنەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.”

بەرهەم مستەفا باسی لەوەشکرد، مەرجدارکردنی بە هەموارکردنەوەی یاسای بودجەی فیدڕاڵی، هەڵخەڵاتاندنی مامۆستایانە نەوەک چارەسەرێکی ریشەیی.

ئەمەش لەدوای ئەوە هات ئەمڕۆ وەزارەتی پەروەردە نوسراوێکی بڵاوکردەوە و تێدا ئاماژەی بەوەکرد، پاش گفتوگۆكردن لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیران, رەزامەندی هەیە كە پاش هەمواركردنەوەی یاسای بودجەی فیدراڵی و ناردنی شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان:

1-پلە بەرزكردنەوە لەچوارچێوەی یاسا بەركارەكان دەستپێدەكات.

2-بەگرێبەستكردنی مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو بەگوێرەی رێنماییەكانی وەزارەتی دارایی و ئابوری.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی پەروەردە نووسراوی تایبەت بە پلەبەرزكردنەوە و بە گرێبەستكردنی وانەبێژانی بڵاوكردەوە

بابەتی دواتر

بانکی ناوەندیی عێراق زیاتر لە 210 ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share