دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بودجە ئەنجام نادرێت

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت، دانیشتنی دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی گشتی سبەی بەڕێوەناچێت.

شاخەوان عەبدوڵا، جێگری دووەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، سبەی شەممە ئەنجومەنی نوێنەران سەبارەت بە دەنگدان بە پرۆژەیاسای بودجە كۆنابێتەوە.

میدیا عێراقییەكان لەزاری شاخەوان عەبدوڵاوە بڵاویانكردەوە، دانیشتنەكە لەكاتێكی دیكەدا بەڕێوەدەچێت.

پێشتر محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پێشبینی خۆی نیشاندابوو بەوەی سبەی شەممە ئەنجومەن دەست بە دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بودجە بكات.

بابەتی پێشتر

هەڵمەتی رێگری لە كردنەوەی ئاگر لە نزیك دارستانەكانی سلێمانی دەستیپێكرد

بابەتی دواتر

نێچیرڤان بارزانی: گۆڕانكارییەكانی پرۆژەیاسای بودجە رەتدەكەینەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share