لەبارەی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەك لە هەرێم هۆشداريی دەدرێت

وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم رێكارەكانی خۆپارێزی و هۆشیاری بۆ كۆنترۆڵكردنی نەخۆشيی تای خوێنبەربوون بڵاودەكاتەوە و جەخت لە قەدەغەكردنی سەربڕینی ئاژەڵ لە دەرەوەی سەربڕخانە فەرمییەكان دەكاتەوە.

ڕێككارەكانی خۆپارێزی و هۆشیاری بۆ كۆنترۆڵكردنی نەخۆشی تای خوێنبەربوون:-

1.جەختكردنەوە لە قەدەغەكردنی دیاردەی سەربڕینی ئاژەڵ لە دەرەوەی سەربڕخانە فەرمییەكان بە هەماهەنگی لایەنە پەیوەندارەكان، لە بەرئەوەی سەربڕینی ئاژەڵ لە رێگاكان و كۆلانەكان و مەیدانی ئاژەڵان قەدەغەیە.‌

2.داخستنی ئەو شوێنانەی كە ئاژەڵیان لێسەردەبڕێت بە تایبەتی لە مەیدانی ئاژەڵان و رێگا سەرەكییەكان و سزادانی یاسایی سەرپێچیكاران بەهەماهەنگی لایەنە پەیوەندارەكان.

3.پێویستە سەربڕینی ئاژەڵ لە سەربڕخانە فەرمییەكان بێت و گۆشت بە مۆری فەرمی ڤێتێرنەری بچێتە بازار و لەلایەن لیژنە هاوبەشەكانەوە ئەو شوێنانەی گۆشتی مۆرنەكراوی فەرمی دەفرۆشن دابخرێن وە سزابدرێن.

4.توندكردنەوەی ڕێوشوێنی پڕۆسەی سەربڕینی ئاژەڵ لە سەربڕخانە فەرمییەكان بە تایبەتی لە ئەنجامدانی پشكنینی پێش سەربڕین و پشكنینی دوای سەربڕین بە مەبەستی دڵنیایی لە تەندروستی ئاژەڵەكان و سەلامەتی گۆشتی بەرهەمهاتوو.

5.گرتنەبەر و رەچاوكردنی گشت رێككارە خۆپارێزییەكان لە سەربڕخانەكان، لەپۆشینی جلوبەرگە تایبەتمەند و دەستكێش و هەروەها,پاكوخاوێن راگرتنی سەربڕخانەكان و دەوروبەری سەربڕخانەكان و ڕشاندنیان بە دەرمانی تایبەت.

6.قەدەغەكردنی هاتوچۆی و گواستنەوەی ئاژەڵ (مانگا, مەر و بزن) بۆ ناوەوە و دەرەوەی هەر ناوچەیەك یان پارێزگایەك كە نەخۆشییەكەی تیدا سەرهەڵبدات بەشێوەیەكی كاتی.

7.قەدەغەكردنی هاوردەكردنی گۆشت و پێستە و بەرووبومی ئاژەڵ لەو ناوچەیەی كە نەخۆشییەكەی تێدا سەرهەڵداوە بەشێوەیەكی كاتی.

8.جەختكردنەوە لە ڕێگریكردن لە هاوردەكردنی ئاژەڵ بە شێوەی نافەرمی و بە رێگای نایاسایی و بە بەبێ مۆڵەتی فەرمی وەزارەتی كشتوكاڵ لەسنوورەكانی دەرەوە و لە نێوان هەرێم و حكومەتی فیدراڵ، هەروەها,كۆنتڕۆڵكردنی خاڵە سنووریەكان بەهەماهەنگی لایەنە پەیوەندارەكان.

9.كەرەنتینەكانی ڤێتێرنەری لە مەرز و فڕۆكەخانەكان پشكنینی ورد ئەنجامبدەن بۆ ئەو ئاژەڵانەی كە دێنە ناو هەرێمی كوردستان بەمەبەستی دڵنیایی لە تەندروستی ئاژەڵەكان.

10. وەزارەتمان رێككاری پێویست دەگرێتەبەر، بەمەبەستی دابینكردنی دەرمانی پێویست بۆ ئەنجامدانی هەڵمەتی ڕشاندنی شوێنی ئاژەڵ و سەربڕخانەكان و مەیدانی ئاژەڵان و شوشتنەوەی ئاژەڵ بۆ لەناوبردنی مشەخۆری دەرەكی لەسەر ئاستی هەرێم.

11.بۆ گەیاندنی پەیامەكانی ئەم هەڵمەتە نیشتیمانییە وەزارەتمان داوا لە سەرجەم دەزگاكانی راگەیاندن دەكات كە هاوكارمان لە رووماڵكردن و بڵاوكردنەوەی ئەم رێنمایی و رێككارانەی سەرەوە بۆ هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستان بە گشتی.

بابەتی پێشتر

سەید عەممار حەكیم: سەرۆك مام جەلال موڵكی كورد و هەموو عێراقییەكان بوو

بابەتی دواتر

كەشناسیی هەرێم: پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

په‌رله‌مانى كوردستان: بڕیاره‌كه‌ى دادگای فیدراڵی ناكۆكه‌ له‌گه‌ڵ ده‌ستوور و بڕیارێكی پێشووی خۆیان

په‌رله‌مانى كوردستان له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌ى دادگاى فیدراڵیی عێراق ڕاگه‌یه‌ندراوێكى بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ده‌ستووری عێراق له‌ مادده‌ی (110)دا به‌ هیچ…
Total
0
Share