نۆیەمین فێستیڤاڵی هەنار بەڕێوەدەچێت

لە سەرەتای مانگی داهاتوو، فێستیڤاڵی هەنار لە پارێزگای هەڵەبجە بەڕێوەدەچێت، ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت.

نۆیەمین خولی فێستیڤاڵەکەیە و زیاتر لە 700  خاوەن کار بەرهەمەکانیان نمایشدەکەن.

ئەرسەلان عابید، ئەندامی لیژنەی باڵای رێکخەری فێستیڤاڵەکە بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئامادەکارییەکانی نۆیەمین فێستیڤاڵی هەنار لەکاتی خۆیدا تەواودەبن، لە رۆژانی 2,3,4 ی مانگی داهاتوو، بەڕێوەدەچێت.

وتیشی،” فێستیڤاڵەکە لە پارکی شاری یاری هەڵەبجە بەڕێوەدەچێت، ساڵ بە ساڵ رێژەی بەشداربووان لە زیادبووندایە و ئەمساڵ رێژەکە چاوەروان نەکراو بوو بەشێوەیەکی فەڕمی 655  یەکەمان دەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا بە هاوکاریی ئیداری پارکی شاری یاری هەڵەبجە، زیاتر لە 100  یەکەی دیکە دروستکراون، لە خواردن وچەند پێداویستییەکی دیکە پێکهاتوون بەوەش ژمارەی بەشداربووان دەبێتە نزیکەی 755 کەس”.

بەپێی زانیارییەکانی ئەرسەلان عابید،“ فێستیڤاڵەکە لەسەر بنەمای بەشداریپێکردنی خاوەن پیشەو باخەوانەکانی ناوخۆ بەڕێوەدەچێت، بەشداربووان جگە لە پارێزگای هەڵەبجە لە سلێمانی، گەرمیان، راپەڕین، کەرکوک، رۆژهەڵاتی کوردستانەوە بە کاری خواردن و خواردنەوە و کاری دەست و پێداویستی ناوماڵ ، کتێبب، قوماش ، پۆشاک و چەندین بابەتی دیکەی جۆراوجۆر بەشداردەبن“.

ساڵانە فێستیڤاڵی هەنار لە پارێزگای هەڵەبجە بەڕێوەدەچێت و گەشتیاران لەسەرجەم شار و شارۆچکەکانی هەرێم و دەرەوەی هەرێمیش سەردانی دەکەن، ئەوەش بە وتەی بەرپرسانی پارێزگاکە  سود بە کەرتی ئابووری دەگەیەنێت و هەلی کاری باشیش بۆ هاوڵاتیان دەڕەخسێت.

May be an image of trampoline, grass and tree

No photo description available.

May be an image of 3 people, trampoline and grass

May be an image of speaker, lighting and twilight

 

 

 

 

 

بابەتی پێشتر

دژەتیرۆر لە چلەی شەهیدبوونی سێ ئەندامیدا راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە

بابەتی دواتر

رووداوێکی هاتوچۆ لە میسر 100 قوربانیی لێکەوتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share