نەرمین مەعروف: دوو ماددەی پەیوەست بە پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجەدا پەسەندكرا

نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە كۆبوونەوەی ئەمشەوی لیژنەی داراییدا ماددەکانی 13 و 14 کە تایبەتن بە پشکی هەرێم و گەڕاندنەوەی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم پەسەندكرا.

راشیگەیاند، بەپێی ئەو رەشنووسەی پەسەندكراوە داهاتی نەوتی فرۆشراو لە بانكی ناوەندیی عێراق دابنرێت و لەلایەن وەزیری دارایی عێراقەوە سەرۆك وەزیرانی هەرێم رابسپێرێت بۆ راكێشانی پارەكە و بەشێك لە ئەندامانی لیژنەكە تێبینییان لەسەر ئەو بڕگەیە هەبووە و پێیانبوو دەبێت سەرۆك وەزیرانی عێراق سەرۆكی حكومەتی هەرێم رابسپێرێت، بەڵام دواتر هەمان پێشنیازیش پەسەندكرا.

بابەتی پێشتر

هەرێم كەمال ئاغا: بە هەوڵی یەكێتی بڕگەیەك جێگیركرا كە مانگانە 10%ی پاشەكەوتی مووچە بگەڕێندرێتەوە

بابەتی دواتر

راگەیەندراوێك لە كەشناسیی هەرێمی كوردستانەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share