قوباد تاڵەبانی لەگەڵ ژمارەیەك لە كەسایەتییە كاكەییەكانی موسڵ و هەولێر كۆبووەوە

قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال پێشوازیكرد لە ژمارەیەك لە كەسایەتییە كاكەییەكانی ناوچەكانی موسڵ و هەولێر و لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاردرا بۆ بەدواداچوونی بەردەوام بۆ كێشە و گرفتەكانیان نوێنەرایەتی تایبەت بە كاكەییەكان لە سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال دابمەزرێت.

لە كۆبوونەوەكەدا كە رۆژی پێنجشەمە 25ی ئایاری 2023 بەڕێوەچوو، سەرپەرشتیاری مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال گوێی گرت لە گرفت و كێشەكانی كاكەییەكان و بەڵێنی پێدان لەمەودوا بۆ ئاگاداربوونی بەردەوام لە حاڵ و گوزەران و كێشەكانیان، نوێنەرایەتی تایبەت بە كاكەییەكان لە سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال دابمەزرێت.
قوباد تاڵەبانی لە كۆبوونەوەكەدا ئاماژەی بەوەدا كاكەییەكان لە پێكهاتە گرنگ و رەسەنەكانی كۆمەڵگای كوردستانن و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پاراستنی كاكەییەكان و داكۆكیكردن لە مافی سەرجەم كەمایەتییەكانی كوردستان بە ئەركی خۆی دەزانێت.

لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا باسی كێشەی مەزارەكانی كاكەییەكان كرا، لەمبارەیەشەوە قوباد تاڵەبانی بەڵێنی پێدان لە نزیكەوە بەدواداچوون بۆ گرفتەكە بكات و كێشەی مەزارەكان و شوێنە پیرۆزەكانی كاكەییەكان چارەسەر بكات.

بابەتی پێشتر

زیاد جەبار: كۆمسیۆن كارانەكراوەتەوە و ئەوەی پارتی دەیڵێت كاری پێناكرێت

بابەتی دواتر

قەرز بە مووچەخۆر دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share