بەڕێوەبەری سایلۆی سلێمانی رایگەیاند، شەممەی داهاتوو دەست بە وەرگرتنی گەنمی جوتیاران دەکرێت و کێشەی سەرەکی پرۆسەکەش ئەوەیە ناتوانین کۆی بەرهەمی جوتیاران وەربگرین.
کامەران وریا بەڕێوەبەری سایلۆی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “لە رۆژی شەممەی داهاتووەوە دەست بە وەرگرتنی گەنمی جوتیاران دەکرێت، بەڵام ئەمساڵ غەدرێکی زۆری لە جوتیاران دەکرێت لە کڕینەوەی بەرهەمی گەنمەکەیان”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “بە بڕیاری وەزارەتی بازرگانی عێراق لە سنووری سلێمانی سایلۆکان دەتوانن تەنها بڕی 160 هەزار تۆن گەنمی جوتیاران بكڕنەوە لە کاتێکدا پێشبینی دەکەین بەرهەمەکەیان لەنێوان 700 – 800 هەزار تۆن بێت”.
باسیلەوەشکرد، “ئەو گەنمەی دەمێنێتەوە جوتیاران ناچارن خۆیان لە بازاڕی رەش بیفرۆشنەوە، بەڵام من پێشنیارم بۆ جوتیارانی هەرێم ئەوەیە، ئەو بڕە گەنمەی دەمێنێتەوە بیبەنە شارەکانی کەرکوک و دووزخورماتوو بیفرۆشنەوە”.