چین بەرزترین ئاماری رۆژانەی تووشبوون بە کۆرۆنای تۆمارکرد

ئاماری رۆژانەی تووشبوون بە کۆرۆنا لە چین ژمارەی پێوانەیی تۆمارکرد، کە تا ئێستا ئەو ژمارە زۆرەی تووشبووان تۆمارنەکراوە لەوەتەی ڤایرۆسەکە سەریهەڵداوە.

نوسینگەی تەندروستیی نیشتمانیی پەکین رایگەیاند، ئاماری دوێنێی تووشبووانی کۆرۆنا 31 هەزار و 454 کەس بوون، کە 27 هەزار و 517 حاڵەتیان بێ نیشانە بوون.

ئەمەش دوای ئەو ڕێکارە توندانە دێت کە حکومەتی چین لە پێناو کۆنترۆڵکردنی ڤایرۆسەکەدا گرتوونیەتییەبەر.

ئەو ئامارەی دوێنێ چین لە ژمارەی تووشبوواندا تۆماریکردووە زیاترە لە ژمارەی پێوانەیی پێشوو کە لە مانگی نیسانی رابردوودا لە شەنگەهای تۆمارکراوە کە ژمارەکە گەیشتە 29 هەزار و 390 تووشبوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی عێراق هۆشداری لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکی دیکەی کوشندە دەدات

وەزارەتی تەندروستیی عێراق هۆشداری دەدات لە مەترسییەکانی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی “تای خوێنبەربوون”، کە نەخۆشییەکی کوشندەیە و 60%ی توشبووانی گیانلەدەستدەدەن،…
Total
0
Share