هونەرمەند كاردۆ كۆیی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە ناحیەی دارەتووی سەر بە شاری هەولێر لە كاتی سەرقاڵبوون بە باخچەكەی بەردەرگاكەمان سەگێكی بێلانە پەلاماریدام و بەشێكی لووتمی لێكردەوە و دەموچاوم شێواوە.
راشیگەیاند، نەشتەرگەرییەكەم بۆ ئەنجامدراوە و دەبێت دوو نەشتەرگەریی دیكەم بۆ ئەنجامبدرێت و پێویستدەكات ئەو ڤایرۆسانەی كە بەهۆی گەستنی سەگەكەوە كاریگەری لەسەرم هەبووە خاوێنبكرێتەوە.
ئاشكراشیكرد، لە چەند رۆژی داهاتوودا پزیشكەكان دڵنیا دەبنەوە كە ئەو سەگەی پەلاماریداوم سەگی هاربووە یاخود نا، جۆری ئەو سەگەش بە سەگی پشدەر ناوی دەبرێت.