دەستدەكرێت بە وەرگرتنی گەنمی جوتیاران

وەزارەتی بازرگانیی هەرێم رایدەگەیەنێت، رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو سایلۆكان بە رووی جوتیاراندا دەكرێتەوە و بۆ وەرگرتتنی بەرهەمی گەنمی ئەمساڵی جوتیاران.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی بازرگانیی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، بۆ هەر تۆنێك هەشت سەدو و پەنجا هەزار دینار دەدرێت بە جوتیاران و دوای وەرگرتنی نموونە و دەرچوونی لەپشكنین وەردەگیرێت.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ‏بۆ ئەمساڵ لە سنووری پارێزگاكانی هەرێم بڕی تەنها سێ سەد وحەفتاو پێنج هەزارتۆن گەنم وەردەگیرێت.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، ‏چل ملیار دینار خراوەتە سەر حساب بانكی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێم بۆ گەنمی ئەمساڵ و ڕاستەوخۆ چەند ڕۆژ دوای وەرگرتنی گەنم لە جوتیاران چەكەكانیان پێدەدرێت لە ماوەیەكی كەمدا لەبانكەكان شایستە داراییەكانیان وەردەگرن.

بابەتی پێشتر

پشووی دەروونی باشترینە ببەخشرێتە خوێندكار لەماوەی تاقیكردنەوەكاندا

بابەتی دواتر

عه‌لی باپیر: شكاندنی شكۆی دامه‌زراوه‌كان هۆكاری پووكانه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەکێتی و گۆڕان کۆدەبنەوە

بڕیارە ئەمڕۆ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان لە سلێمانی لەسەر چەند پرسێک کۆببنەوە. بەپێی ئەو زانیارییانەی بەدەست…
Total
0
Share