لەبەر دوو هۆکار لاپۆرتا ناتوانێت کومان دووربخاتەوە

دوورخستنەوەی ڕۆناڵد کومانی ڕاهێنەری هۆڵەندی، گەورەترین کێشە بۆ ئیدارەی یانەی بەرشلۆنە دروستدەکات.

ڕۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی لە نوێترین ڕاپۆرتیدا سەبارەت بە بارودۆخی ناوخۆیی یانەی بەرشلۆنە ئاشکرایکردووە، خوان لاپۆرتا لە پێگەیەکی هێندە بەهێزدانییە تاوەکو بتوانێت ڕۆناڵد کومان لە پۆستی ڕاهێنەری بارسا دووربخاتەوە.

بەپێی سەرچاوەکە، دوورخستنەوەی کومان بەبڕیارێکی کارگێڕی بابەتێکی مەحاڵە، هۆکارەکەش پەیوەندی بە دوو کێشەی داراییەوە هەیە.

یەکەم: ئەگەر کومان دووربخرێتەوە، یانەی بەرشلۆنە ناچاردەبێت تێچووی زیادەی گرێبەستەکەی بدات، ئەگەر ئەو بڕەش پێشکەشبکەن لادان لە ڕێساکانی یاریی خاوێن ڕوودەدات و سزادەدرێن.

دووەم: تێچووی گواستنەوەی ڕاهێنەرێکی گونجاویان بەردەستنییە، هۆکارەکەش بۆ قەیرانی دارایی دەگەڕێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ناپۆلی و ئاتالانتا براوه‌ی هه‌فته‌ی حه‌وته‌م و لووتکه‌ی کالچیۆ بوون

ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه‌، یارییه‌کانی هه‌فته‌ی حه‌وته‌می خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا ئه‌نجامدران، یانه‌ی ناپۆلی له‌ میلانی برده‌وه‌ و گه‌ڕایه‌وه‌ پله‌ی…
Total
0
Share