ناوەرۆكی كۆبوونەوەی ئەمڕۆی لیژنەی دارایی سەبارەت بە بودجە ئاشكراكرا

لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران لە كۆبوونەوەكانی تایبەت بە دەنگدان لەسەر بڕگەكانی پرۆژەیاسای بودجە بەردەوامە و ئەمڕۆ دەنگی لەسەر بڕگەیەكی نوێ دا.

راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ كۆبوونەوەی لیژنەی دارایی بە سەرۆكایەتیی عەتوان عەتوانی و بە ئامادەبوونی سەرجەم ئەندامەكانی بەڕێوەچوو و تیایدا دەنگیدا لەسەر ئەو بڕگەیەی پەیوەستە بە كۆكردنەوەی كرێی فرۆشتنی بەنزین، نەوتی رەش و غاز و، تۆماركردنی داهات بۆ گەنجینەی دەوڵەت، بە شێوەیەك كە كاریگەری لەسەر نرخی فرۆشتن بە هاوڵاتیان نەبێت، جگە لە كرێی گەشتە دەرەكییەكان.

هاوكات جەختكرایەوە لەسەر ئەوەی هەندێك بڕگە پێویستە پێداچوونەوە بە دەقەكانیاندا بكرێت لەوانە، ئەوەی پەیوەستە بە پرسی پۆست بۆ ئەوانەی كە پلەی بەڕێوەبەری گشتییان هەیە و میكانیزمی پێدانی مۆڵەتی پێنج ساڵیان پێدەدرێت، یان رەوانەكردن بۆ خانەنشینی، هەروەها لێبڕینی رێژەیەك لە شایستەی ئەو فەرمانبەرانەی ئاماژەیان بە خانەنشینی كردووە و رێكارەكانی پاككردنەوەیان تەواو نەكردووە، بە مەرجێك دوای تەواوكردنی رێكارەكان وەربگیرێتەوە و گوێگرتن لە پێشنیارەكان سەبارەت بەو بابەتە، جگە لە پرسی بیناسازی و خانووبەرەی سەر بە وەزارەتی دەرەوە، لە دەرەوەی وڵات بۆ ئەوەی سوودی لێوەربگرێت.

هەر بەپێی راگەیەندراوەكە، لیژنەی دارایی تاوتوێی ئەو پێشنیارانەشی كرد كە لەلایەن دەسەڵاتی راگەیاندن و پەیوەندییەكانەوە گەیشتوون سەبارەت بە رسومات و كۆكردنەوەی قەرزەكانی هەندێك كۆمپانیا بەمەبەستی كۆكردنەوەی زۆرترین داهات بۆ گەنجینەی دەوڵەت.

بابەتی پێشتر

ئینستتیوتی پەی: پەرلەمانی كوردستان بە بارمتەگیراوە

بابەتی دواتر

پەروەردە رێكارەكانی وەرگرتنی منداڵ و خوێندكاران لە باخچە و خوێندنگاكان رادەگەیەنێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەحیا رەسوڵ: داوامان لێکراوە یاسا لەسەر بکەرانی هێرشی سەر سەربازگەکان جێبەجێبکەین

وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان رایدەگەیەنێت، “دووپاتیدەکەینەوە هێرشەکانی سەر بارەگاکانی هێزەکانی هاوپەیمانان رەتدەکەینەوە و فەرماندەی گشتی، هێزەکانی راسپاردووە…
Total
0
Share