هۆشدارییەکی توند لە تەندروستیی جیهانییەوە: چاوەڕێی پەتایەکی نوێ بن

بەڕێوبەری گشتیی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی تیدرۆس ئەدهانۆم داوای لە وڵاتان کرد ئامادەکاریی پێویست بکەن بۆ ئەگەری پەتایەکی نوێی چاوەڕوانکراو.

بەڕێوەبەری گشتیی WHO لە نامەیەکدا کە ئاراستەی وڵاتانی ئەندامی رێکخراوەکەی کردووە دەڵێت، ناتوانین مەترسییەکانی بۆ پەتایەکی نوێ پشتگوێ بخەین و هۆشداریشیدا لەوەی پەتا چاوەڕوانکراوەکە “پێدەچێت بەم نزیکانە بڵاوببێتەوە”.

دەشڵێت، “ئەگەر ئێمە گۆڕانکاری و ئامادەکارییە پێویستەکان جێبەجێ نەکەین، کێ دەیکات؟ ئەی ئەگەر ئێستا جێبەجێی نەکەین، کەی؟”.

کۆبوونەوە ساڵانەکانی ئەنجومەنی گشتیی رێکخراوی WHO کە ماوەی 10 رۆژ دەخایەنێت لە ژنێف دەبێت و هاوکاتە لەگەڵ یادی 75 ساڵەی دامەزراندنی ئەو رێکخراوە، باس لە کێشە تەندروستییە جیهانییەکان و ئەو مەترسی پەتایانە دەکات کە دەکرێت مەترسی بن بۆ سەر مرۆڤایەتی.

194 وڵاتی ئەندامی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی دانوستان لەسەر چاکسازییەکی گشتی دەکەن لەو رێسایانەی کە پابەندیان دەکات بۆ ئامادەکاری و رووبەڕووبوونەوەی پەتا و کێشە تەندروستییە جیهانییەکان.

بابەتی پێشتر

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی سێ کەسی لە سەیدسادق راگەیاند

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی بەشداریی لە کۆبوونەوەی تایبەت بە رێکخستنەوەی دارایی گشتیی هەرێم کرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share