دژەڤایرۆس وەک چارەسەری شەکرە لە منداڵان بەکاردەهێندرێت

لە نوێترین توێژینەوە کە لەسەر نەخۆشی جۆری یەکەمی شەکرە ئەنجامدراوە، دەرکەوتووە کە چارەسەرکردن بە دەرمانی دژە ڤایرۆس دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە پاراستنی بەرهەمهێنانی ئەنسۆلین لەنێو ئەو منداڵانەی کە تازە تووشی ئەو نەخۆشییە بوون.

توێژینەوەکە لەلایەن توێژەرانی زانکۆی ئۆسلۆ لە نەرویج و پزیشکانی نەخۆشخانەی منداڵانی زانکۆکە ئەنجامدراوە، لەسەر بنەمای توێژینەوەکانی پێشووتر، کە تێیدا نەخۆشی شەکرەیان بە بوونی هەوکردنی درێژخایەن بە ڤایرۆسێکی دیاریکراوەوە بەستبووەوە، کە لە پەنکریاسی ئەو منداڵانەدا هەیە کە تووشی ڤایرۆسەکە بوون.

بەپێی ئەم تیۆرییە زانایان بیریان لە ئەگەری ڕێگریکردن لە تووشبوون بە هەوکردنەکە کردۆتەوە لە هەنگاوی یەکەمدا، ئەگەر بتوانرێت لە سەرەتاوە بە دەرمانی دژەڤایرۆس کۆنترۆڵی هەوکردنی ڤایرۆسەکە بکرێت.

ئەو توێژەرانە بۆیاندەرکەوت، ئەو منداڵانەی تازە نەخۆشی شەکرەیان تێدا دەستنیشانکراوە و دەرمانی دژەڤایرۆسیان وەرگرتووە، دوای یەک ساڵ ئاستی بەرهەمهێنانی ئەنسۆلینیان کەمیکردووە بەراورد بەوانەی دژەڤایرۆسیان وەرنەگرتووە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی ئەو چارەسەرکردنە دەتوانێت نەخۆشییەکە خاو بکاتەوە یان بە تەواوی ڕێگری لێبکات، بەتایبەت لە سەرەتای تووشبوون بەو نەخۆشییە چونکە هێشتا خانەکان تەندروستن.

جەخت لەوەش دەکەنەوە، ئامانجی ئێستایەن لەو چارەسەرە نوێیە، کۆنترۆڵکردنی ئاستی گلوکۆزە لە نەخۆشەکاندا بە هاندانی دەردانی ئەنسۆلین لە خانەکانی پەنکریاسەوە، بە وەستاندنی ڤایرۆسەکە کە دەکرێت هۆکاری هەوکردنەکە بێت، هەروەها ڕێگریکردن لە لەناوبردنی خانەکانی پەنکریاس.

توێژەران تاقیکردنەوەکەیان لەسەر 96 منداڵ کە تازە تووشی نەخۆشییەکە بوون ئەنجامداوە کە تەمەنیان لە نێوان 6 بۆ 15 ساڵدایە و بە شێوەیەکی هەڕەمەکی هەڵبژێردراون، بۆ ماوەی ساڵێکی تەواو بەدواداچوونیان کرد، دەرکەوت کە ئاستی بەرهەمهێنانی ئەنسۆلین لەو منداڵانەدا زۆر ئاسایی بووەتەوە و 86٪ی ئەو منداڵانە توانیویانە ئەنسۆلینی پێویست بەرهەمبهێنن.

بابەتی پێشتر

کەشناسیی هەرێم: تا سبەینێ کەشوهەوا ناسەقامگیر دەبێت

بابەتی دواتر

کەسێک لە ئاوی زێی بچووک خنکا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share