پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی سێ کەسی لە سەیدسادق راگەیاند

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی سێ کەسی بە تۆمەتی دزیکردن لە سنووری قەزای سەیدسادق راگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، “دوای ئه‌وه‌ی‌ هاوڵاتییه‌ك سكاڵای‌ یاسایی تۆماركرد كه‌ دزی‌ لەماڵەکەی كرابوو، هێزه‌كانی‌ پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان بۆ دۆزینه‌وه ‌و ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تباران دەستپێكرد، دوای‌ وه‌رگرتنی‌ بڕیاری‌ دادوه‌ر، توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ حه‌ساری‌ سه‌ر به ‌به‌شی‌ پۆلیسی‌ سه‌یدسادق سێ تۆمەتبار دەستگیربكرێن”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “تۆمەتباران بە ناوەکانی (ژ، م، ص) له‌دایكبووی‌ 2000(م، ف، ح) له‌دایكبووی‌ 1994 (هـ، أ، أ) له‌دایكبووی‌ 1994 دانیان بەتاوانه‌كه‌یاندا ناوه ‌و پێشینه‌ی‌ تاوانیان هه‌یه‌، بە بڕیاری دادوەر راگیراون ‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه‌”.

بابەتی پێشتر

ناحیەی قوشتەپە کرا بە قەزا

بابەتی دواتر

هۆشدارییەکی توند لە تەندروستیی جیهانییەوە: چاوەڕێی پەتایەکی نوێ بن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share