لوقمان وەردی: هیچ هێزێک لە دەرەوەی دەسەڵاتی سەرۆکی پەرلەمان ناتوانێت درێژە بە کۆبوونەوەی پەرلەمان بدات

لوقمان وەردی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، سەرۆکی پەرلەمان دەسەڵاتی کۆتاییهێنان بە کۆبوونەوەی پەرلەمانی هەیە و هیچ هێزێک لە دەرەوەی دەسەڵاتی ئەو ناتوانێت درێژەی پێبدات.

لوقمان وەردی ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای رایگەیاند، “ئەمڕۆ لە دانیشتنی پەرلەمان سەرۆکی پەرلەمان بەپێی ئەو دەسەڵاتەی لە بڕگەی سێیەم ماددەی 18 پێیدراوە، لە دیاریکردن و کۆتاییهێنان بە دانیشتنەکانی پەرلەمان لە پێناو پاراستنی دۆخی سیاسی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە هەڵگرتنی دانیشتنەکە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “هیچ هێز و دەسەڵاتێکی تر لە دەرەوەی دەسەڵاتی سەرۆکی پەرلەمان دەسەڵاتی درێژەدان بە کۆبوونەوەکانی نییە”.

ئاشکراشیکرد، “هیچ پرۆسەیەکی دەنگدان لە پەرلەمان رووینەداوە، بەڵکو دانیشتنەکە بۆ کاتێکی نادیار هەڵگیراوە”.

 

بابەتی پێشتر

هۆشداری دەدرێت.. گەرمترین ساڵ و بەرزترین پلەی گەرما لە مێژوودا  تۆماردەکەین

بابەتی دواتر

سەرۆکی پەرلەمان: دانیشتنی پەرلەمان کۆتاییهات وەکو مردووە و مردوو زیندوونابێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share