نرخی نەوت بەرزبووەوە و زێڕ دابەزی

ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەرزبوونەوەیەکی کەمی بەخۆیەوە بینی و زێڕیش بەردەوامە لەو دابەزینەی ماوەی هەفتەیەکە دەستیپێکردووە.

ئەمڕۆ دووشەممە نرخی نەوتی خاوی برێنت بە رێژەی %0.2 بەرزبووەوە و یەک بەرمیلی بە 75.72 دۆلار فرۆشرا، نرخی نەوت خاوی تەکساسیش بە هەمان رێژە بەرزبووەوە و یەک بەرمیلی بە 71.84 دۆلار فرۆشرا.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت پەیوەندی بە دابەزینی بەهای دۆلار و دابەزینی رێژەی بەرهەمی نەوتی کەنەدا و بڕیاری ئۆپیک پڵەسەوە هەیە بۆ دابەزاندنی رێژەی بەرهەمهێنانی دەوڵەتە ئەندامەکانی.

لە لایەکی دیکەوە نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەردەوامە لە دابەزین و ئەمڕۆش نرخی یەک ئۆنسە گەیشتە هەزار و 975 دۆلار، ئەمەش لەدوای ئەو بڕیارەی بانکی مەرکەزی ئەمریکا بە جێگیرکردنی نرخی سوودەکانیی.

 

 

بابەتی پێشتر

سودانی سەبارەت بە پێوەرەکانی مووچە روونکردنەوە دەدات

بابەتی دواتر

کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان دواخرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share