بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم، دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری سەرچاوە ئاوییەكانی عێراق لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “لە پڕۆژەیاسای بودجەی عێراقدا دروستكردنی چوار بەنداو لە هەرێمی كوردستان جێگیركراوە و وتیشی، ئەمڕۆ تاوتوێی نۆژەنكردنەوەی بەنداوە كۆنەكانی هەرێمی كوردستان كران”.
راشیگەیاند، “لە كۆبوونەوەكەماندا پرسی بەڕێوەبردنی ئاومان تاوتوێكرد و هەوڵدەدرێت پلانێك بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ شێوازی بەردانەوەی ئاو دابنرێت”.
ئاشكراشیكرد، لەگەڵ عێراق هەماهەنگی زیاتر دەكەین تا بگەینە لێكتێگەیشتنێكی باش لەسەر شێوازی ئیدارەدانی ئاو لە نێوان هەردوولادا.