فراكسیۆنی سەوز: جارێكی تر پارتی نوێنەری بەناو پێكهاتەكانی بۆ بابەتی ناپەیڕەوی بەكارهێنایەوە

فراكسیۆنی سەوز لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، جارێكی دیكە پارتی نوێنەری بەناو پێكهاتەكانی لە دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان بۆ واژووكردن لەسەر بابەتێكی ناپەیڕەوی بەكارهێنایەوە و كە ئۆباڵی لێكەوتەكانی دەخەینە ئەستۆی ئەنجامدەرانی.

بەپێی راگەیەندراوێكی فراكسیۆنی سەوز لە پەرلەمانی كوردستان كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، “بەداخەوە جارێكی تر پارتی دیموكراتی كوردستان بە بەكارهێنانی نوێنەری بەناو پێكهاتەكان، لە هەنگاوێكی تاك لایەنەی نایاسایی، بڕگەیەك بۆ بەرنامەی كاری دانیشتنی رۆژی 22ی ئەم مانگە زیاد كرد كە ئەویش كاراكردنەوەی كۆمسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسییە”.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، بۆ ڕای گشتی رادەگەیەنین ئەم هەنگاوە تەواو ناپەیڕەوییە و پێچەوانەی ماددەی 48 ی بڕگەی 4 لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستانە، لەبەر ئەوەی 24 كاتژمێر تەواو بەر لە دانیشتنی پەرلەمان رانەگەیەنراوە.

هاوكات پێچەوانەی رێككەوتنی سیاسیی نێوان هێزە سیاسیەكان و فراكسیۆنەكانی پەرلەمانە كە پرسی هەمواری یاسای هەڵبژاردن و كاراكردنەوەی كۆمسیۆن دوو پرسی نیشتمانین دەبێت دوای رێككەوتن و سازانی هێزە سیاسیەكان هاوتەریب بەیەكەوە بخرێنە بەرنامەی كار و كاریان لەسەر بكرێت، كەچی جارێكی تر پارتی نوێنەری بەناو پێكهاتەكانی لە دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان بەكارهێناوە بۆ واژووكردن لەسەر بابەتێكی ناپەیڕەوی، ئەمەش ھەنگاوێكە بە ئاراستەی قووڵكردنەوەی ململانێ سیاسییەكان، دواجار ئەنجامدانی ئەم كارە بەشێوەی تاكڕەویی وێرای ئەوەی سەرپێچی تەواوی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستانە، لەهەمانكاتدا دەبێتە هۆی تێكدانی بنەمای سازانی نیشتمانی، بۆیە ئێمە لە فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە تەواویی ئەم هەنگاوە نا یاسایی و ناپەیڕەویە رەتدەكەینەوە، ئۆباڵی لێكەوتەكانی دەخەینە ئەستۆی ئەنجامدەرانی.

بابەتی پێشتر

ئەسەد بەردەوامی بە هەژموونی دەسەڵاتەکانی دەدات

بابەتی دواتر

گەرمیان.. كەسێك بەهۆی تەزووی كارەباوە گیانیلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كەمال محەمەد: چاوەڕواندەكرێت لە سەرەتای ساڵی داهاتوو هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێبكاتەوە

وەزیری سامانە سروشتییەكان بە وەكالەت رایدەگەیەنێت، “چاوەڕواندەكرێت لە سەرەتای ساڵی داهاتووەوە هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێبكاتەوە”. كەمال محەمەد، وەزیری…
Total
0
Share