سبەینێ دووشەممە پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و دەنگدان لەسەر کاراکردنەوەی ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی بۆ بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکە زیاددەکات.
بەپێی راگەیەندراوی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان، “سبەینێ دووشەممە کاتژمێر 10:00 ی سەرلەبەیانی دانیشتنی پەرلەمان دەستپێدەکات، لە بەشی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا دهنگدان لهسهر داواكاریی دەستلەکارکێشانەوەی پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی کۆمەڵ دەدرێت”.
هەر بەپێی بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکە، لەبەشێکی دیکەدا خوێندنهوهی دووهم بۆ پڕۆژەیاسای بەركاركردنی یاسای بەرەنگاربوونەوەی شووشتنەوەی مایە و مایەداركردنی تیرۆر ژمارە 39 ی ساڵی2015 فیدراڵی لە هەرێمی كوردستان-عێراق و پڕۆژەیاسای بەركاركردن و هەمواری پیادەكردنی یاسای كەرەنتینی كشتوكاڵی عێراقی، ژمارە 76ی ساڵی 2012ی هەمواركراو لە هەرێمی كوردستان-عێراق دەکرێت.
دەستەی سەرۆکایەتی لە نووسراوێکی دیکەدا بڕگەی دەنگدان لەسەر كاراكردنهوهى ئهنجوومهنی كۆمیسیارانی كۆمیسیۆنی باڵای سهربهخۆی ههڵبژاردنهكان و ڕاپرسی کردووەتە بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکەوە.