گریزمان بە ئەتلەتیکۆ ڕازییە، بەڵام..

هێرشبەری فەرەنسی یانەی بەرشلۆنە، ئەنتوان گریزمان ڕەزامەندی دەربڕیوە یانەی بەرشلۆنە بەجێبهێڵیت، بەو مەرجەی پەیوەندی بە یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدەوە بکات.

ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردووەتەوە، بەڕێوەبەرانی یانەی بەرشلۆنە بۆ کەمکردنەوەی خەرجی و دابەزاندنی ڕێژەی موچەی یاریزانان دەستیان بە پاکتاوی پێکهاتەکەیان لەو یاریزانانە کردووە، کە موچەکانیان بەرزە و سوودی ئەوتۆیان بۆ پێکهاتەکانی ڕۆناڵد کومان نەبووە.

بەهۆی فشارە بەردەوامەکانی ئیدارەی خوان لاپۆرتا و میدیاکانی کەتەلۆنیاوە، گریزمان ڕەزامەندی نیشانداوە یانەکەی بەجێبهێلێت، بەڵام بەو مەرجەی بگەڕێتەوە بۆ یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید، هەروەها ڕەتیشیکردووەتەوە پەیوەندی بە هەر یانەیەکی دیکە لە خولەکانی ئیتاڵیا و ئینگلتەرا بکات و ئامادەنەبووە لە گرێبەستی ئاڵوگۆڕی یاریزانی دیکەدا بەکاربهێنرێت.

سپۆرت نووسیویەتی، کێشەکە لەوەدایە بەڕێوەبەرانی بارسا و ئەتلەتی تاوتوێی بابەتی ئاڵوگۆڕی گریزمان بە ساوول-یان کردووە، ساولیش هاوشێوەی هێرشبەرە فەرەنسییەکە موچەکەی بەرزە و بارسا پێویستی بەتواناکانی نییە، جگە لەوە بارودۆخی دارایی ئەتلەتیکۆ مەدرید لەو ئاستەدا نییە بتوانێت 100 ملیۆن بۆ گریزۆ پێشکەشبکات.

بابەتی پێشتر

تۆتنهام یەکێک ڕەوانە دەکات و سیان دەکڕێت

بابەتی دواتر

ئاماری ڕووداوەكانی جەژن لە گەرمیان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share