بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، سیستمی کامێرای دیاریکردنی تیژڕەوی پۆینت تو پۆینت دەکەوێتەکار و لە 29ی مانگیشەوە سزای سەرپێچیکاران دەدرێت.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاویکردەوە، “پرۆژەی کامێرای چاودێری تیژڕەوی ناسراو بە خاڵ بۆ خاڵ Point to Point دەکەوێتەکار، وەکو هەنگاوی یەکەم 24 کامێرا لە نێوان تاسڵوجە تا دوکان لە ئەمڕۆوە تا یەکشەممەی داهاتوو 28ی ئایار دەچنە قۆناغی تاقیکردنەوە و تیژڕەوی تۆماردەکەن، بەڵام شوفێرانی سەرپێچیکار سزانادرێن”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “لە رۆژی دووشەممە 29ی ئایارەوە کاتژمێر 8:00ی بەیانی کامێراکان تیژڕەوی تۆماردەکەن و شوفێری سەرپێچیکار سزای دارایی بە گوێرەی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە 79ی ساڵی 2016 دەدرێت”.