هاتوچۆی سلێمانی ئاگادارییەك ئاراستەی شۆفێران دەكات

بارینی بەفر لە سلێمانی -ئەرشیف. فۆتۆ/ بژار دەباغ

شەپۆلێكی بەفربارین ناوچە شاخاوییەكان و بەشێك لە گەڕەكەكانی سلێمانی گرتووەتەوە و هاتوچۆی شارەكەش شۆفێران ئاگاداردەكاتەوە.

بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ چوارشەممە 20ی كانونی دووەم بڵاویكردەوە، ئاگاداری سەرجەم شۆفێران دەکاتەوە، بەھۆی بارینی بەفرێکی زۆرەوە ئاستەنگی ھاتوچۆ لەڕێگەی ھەڕوتە دروستبووە، بۆیە داوا لە شۆفێران دەکرێت ئەو ڕێگەیە بۆ ھاتوچۆ بەکارنەھێنن، تاوەکو ژیانیان پارێزراو بێت.

هەروەك دەشڵێت، ڕێگای سەرەکی تونێلی پێشڕەو لە دیوی سیتەک بەھۆی بارینی بەفر بۆ شۆفێریکردن شیاونیە و داوا لە شۆفێران دەکەین ژیانی خۆیان نەخەنە مەترسیەوە و ھاتوچۆکردن بۆ سنوری شارباژێر ڕاگرن.

ئێوارەی ئەمڕۆ شەپۆلێكی بەفربارین گەڕەكەكانی باكووری سلێمانی و شاخەكانی ئەزمەڕ و گۆیژەی گرتەوە.

 

بابەتی پێشتر

گەنجێك لە باخێكی سیتەك بەهۆی غازەوە گیانی لەدەستدا

بابەتی دواتر

كەشناسیی هەرێم: پلەكانی گەرما بۆ ژێر سفری سیلیزی دادەبەزن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
3
Share