گوگڵ پلەی یەکەمی زۆرترین سەردانیکەری لەدەستدا و تیکتۆک جێگەی گرتەوە

پێگەی گوگڵ تووشی زیانێکی شۆکهێنەر بوو، دوای ئەوەی پلەی یەکەمی زۆرترین ‏سەردانیکەری لە جیهاندا بۆ ساڵی 2021 لەدەستدا و پێگەی تیکتۆک شوێنی گرتەوە.‏

بەپێی کۆمپانیای ئاسایشی ئەلیکترۆنی کلاود فلیەر، پێگەی گوگڵ پلەی یەکەمی لە ‏زۆرترین سەردانیکەردا بۆ ساڵی 2021 لەدەستداوە، لەبەرامبەردا پێگەی تیکتۆک توانی ‏بێتە پلەی یەکەم و گوگڵ بهێنێتە خوارەوە بۆ پلەی دووەم.‏

پێگەی تیکتۆک توانیویەتی ژمارەیەکی پێوانەیی لە چوونەپێشەوە تۆماربکات، لەکاتێکدا لە ‏ساڵی 2020دا لەپلەی حەوتەمدا بووە، بەڵام لەمساڵدا گەیشتووەتە پلەی یەکەم.‏

پێشتریش و لە مانگی ئەیلولدا تیکتۆک توانیبووی ژمارەیەکی پێوانەیی دیکە تۆماربکات، ‏بە گەیشتنی بە یەک ملیار بەکارهێنەر.‏

بەپێی ئەو ڕیزبەندییەی بۆ 10 بەناوبانگترین پێگە لەجیهاندا لەڕووی سەردانیکەرەوە ‏تۆمارکراوە، تیکتۆک یەکەم، گوگڵ دووەم، دواتر فەیسبووک بە پلەی سێیەم دێت، پلەكانی ‏چوارەم تا دەیەومیش بەمشێوەیەن، مایکرۆسۆفت، ئەپڵ، ئەمازۆن، نێتفلێکس، یوتیوب، ‏تویتەر و وەتسئەپ.‏

بابەتی پێشتر

لەداڕمانی کانێکی زێردا لەسودان دەیان کەس گیانیان لەدەستدا

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) لیڤه‌رپوڵ سێ خاڵی له‌ده‌ستدا و له‌گه‌ڵ چێڵسی هاوتابووه‌وه‌

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share