بەشێكی تونی بابا هەرەسیهێنا و دوو گەنج گیانیان لەدەستدا

لە تونی بابا لە سنووری دەربەندیخان دوو گەنج بەهۆی هەرەسی بەشێك لە تونەكەوە گیانیان لەدەستدا.

سەركەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو گەنج بە مەبەستی گەشتكردن چوونەتە تونی بابا لە سنووری قەزای دەربەندیخان بەهۆی هەرەسهێنانی بەشێك لە تونەكەوە هەردوو گەنجەكە گیانیان لەدەستداوە.

راشیگەیاند، لە ئێستا تەرمەكانیان هێنراون بۆ پزیشكی دادی سلێمانی و دواتر رادەستی كەسوكاریان دەكرێـتەوە.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) یونایتد بردییەوە و فێرمینۆ، لیڤەرپوڵی لە دۆڕاندن ڕزگارکرد

بابەتی دواتر

لە هەولێر تەقە لە ئۆتۆمبێلێك كرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share