دراکسلەر لە زەبەلاحێکی ئینگلیزی نزیک بووەتەوە

یانەی نیوکاسڵی ئینگلیزی هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی جولیان دراکسلەری ئەڵمانی دەستپێکردووە، یانەی پاریس سان جێرمانیش ڕێگری لە گواستنەوەکە ناکات.

ماڵپەڕی “لو 10 سپۆرت”ی فەرەنسی بڵاویکردووەتەوە، ژمارەی یاریزانانی پاریس سان جێرمان لە نێوان 26 بۆ 27 یاریزاندایە، کریستۆف گالیتیێی ڕاهێنەر داوای کەمکردنەوەی ئەو ڕێژەیەی کردووە و ڕەزامەندی لەسەر فرۆشتنی چەند یاریزانێک دراوە، لەنێوانیاندا جولیان دراکسلەری ئەڵمانی.

ئیدارەی یانەی نیوکاسڵ لەگەڵ دراکسلەر دەستیان بە دانوستاندن کردووە، پاریس داوای 20 ملیۆن یورۆ دەکات، ئەو نرخەش بۆ سندووقی وەبەرهێنانی سعودیە کە خاوەندارێتی نیوکاسڵ دەکات مەحاڵ نییە.

دراکسلەر لە 2017وە پەیوەندی بە پاریس سان جێرمانەوە کردووە، 198 یاریکردووە و تەنها 26 گۆڵی تۆمار کردووە، هەرگیز نەیتوانیوە لە پێکهاتە سەرەکییەکاندا جێگەی خۆی بکاتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئیتاڵیا بە سێ گۆڵ سێ خاڵی لە سویسرا داماڵی و پەیامێکی ئاڕاستەی گەورەکانی دیکە کرد

ئەمشەو، چوارشەممە لە چوارچێوەی یارییەکانی گەڕی دووەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی یورۆی 2020، ڕوبەڕوبوونەوەی نێوان هەڵبژاردەکانی ئیتاڵیا و سویسرا ئەنجامدرا،…
Total
0
Share