11 کەسی بیانی دەستگیرکران کە دەیانویست بە نایاسایی بێنە عێراقەوە

ئاژانسی هەواڵگریی عێراق رایگەیاند، 11 کەسی بیانییان دەستگیرکردووە کە هەوڵیانداوە بەشێوەی نایاسایی بێنە ناو خاکی عێراقەوە.

لە راگەیەندراوی دەزگای هەواڵگریی عێراقدا هاتووە، بە کۆکردنەوەی زانیاریی لەبارەی تۆڕەکانی دزەکردن و قاچاغچێتییەوە، ئەو 11 کەسە دەستگیرکراون.

ئاماژە بەوەکراوە کە سەرجەمیان لە یەک وڵاتەوە هاتوون کە وڵاتیکی دراوسێیە، رێکارە یاساییەکان بەرامبەریان دەگیرێتەبەر بۆ ناردنەوە و سزادانیان.

بابەتی پێشتر

نەتەوە یەکگرتووەکان: کۆلێرا هەڕەشە لە ژیانی یەک ملیار کەس دەکات

بابەتی دواتر

دەنگدان بۆ گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی تورکیا دەستیپێکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share