هەڵکەوت عەبدوڵا: ئێستا لە شەقامەکان سەرپێچیکردن بووە بە کەلتوور

شارەزایەکی بواری هاتوچۆ ڕایدەگەیەنێت، چاودێریکردنی شەقامەکان کەمبووەتەوە.

هەڵکەوت عەبدوڵا، شارەزای بواری هاتوچۆ ڕایگەیاند، پێموایە لە ئێستادا هاتوچۆ لە قەیرانێکی گەورەدایە، ئێستا سەرپێچی بووەتە کەلتوور و چاودێریکردنی شەقامەکانیش کەمبووەتە، لەم حاڵەتەدا مرۆڤ بە سروشتی خۆی لە نەبوونی چاودێریدا حەزی بە سەرپێچی و خێرا لێخوڕینە.

وتیشی، هەموو مرۆڤێک پێی خۆشە بەو شێوازە شۆفێری بکات کە پێی خۆشە، بەڵام لە وڵاتانی دیکە لە ڕێگەی سزا و یاسای توندەوە ڕێگری لە سەرپێچی کراوە، هەروەها هۆشیاریی ئاستی تاک لەوێ بەرزترە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share