دابەشكردنی مووچە پێشدەخرێت؟

لەبارەی ناردنی 400 ملیار دیناری دیكە لەلایەن حكومەتی عێراق و پێشخستنی دابەشكردنی مووچەی مانگی 4ی ئەمساڵی مووچەخۆران روونكردنەوە دەدرێت و بەپێی ئەو زانیارییانەی بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون هیچ بڕیارێك بۆ خێراكردن و پێشخستنی مووچە نەدراوە و مووچە بەپێی خشتەی دیارییكراوی وەزارەتی دارایی دابەشدەكرێت.

سەرۆكی نوێنەرایەتیی حكومەتی هەرێم لە بەغداد رایگەیاندبوو رێكارەكانی ناردنی 200 ملیار دیناری دیكەمان لە بەغداد تەواوكردووە و پارەكە دەخرێتە سەر هەژماری بانكی هەرێمی كوردستان و بڕە پارەیەكی دیكەش بۆ مووچەی مانگی چوار رەوانە دەكرێت.
لای خۆشییەوە عەتا ئەحمەد جێگری سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، حكومەت لەسەر خشتەی خۆی دەڕوات و مووچەی مانگی چوار بەپێی خشتەكەی وەزارەتی دارایی دابەشدەكرێت و مانگی رابردوو مووچەی وەزارەتی پەروەردە لە 12ی مانگدا دابەشكرا بۆ مووچەی مانگی چوار خراوەتە 22 ی ئەم مانگەوە.

وتیشی، “ئەگەر حكومەتی عێراق لە ناردنی پارەكە بەردەوامبێت پێویستە بۆ مووچەی مانگی پێنج دابەشكردنی مووچە پێشبخرێت و خێراتر دابەشبكرێت”.

بابەتی پێشتر

سلێمانی.. بڕێكی زۆر لیمۆ و سێو لەناودەبرێن

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی: كاك نەوشیروان، ناوێكی هەمیشە زیندوو و سیاسییەكی دەگمەن لە مێژووی گەلی كورددا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەڵەبجە خۆی بۆ سەری ساڵ ئامادەدەكات

راگەیاندنی پارێزگای هەڵەبجە بڵاویكردووەتەوە، ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای هەڵەبجەی بەسەركردەوە كە سەرقاڵی ڕازاندنەوەی شەقامی…
Total
0
Share