سێ کەس بەتۆمەتی دزینی دوو ماتۆڕسکیل دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران رایدەگەیەنێت، سێ تۆمەتباریان بەتۆمەتی دزینی دوو ماتۆڕسکیل دەستگیرکردووە و دانایانناوە بە تاوانەکەیاندا.

بەپێی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە و تێیدا هاتووە، لەڕێی هێڵی گەرمی بەشی نەهێشتنی تاوانی سۆران ئاگادارکراینەوە کە وا دوو ماتۆڕسکیل دزراون لە چەند شوێن و کاتی جیاواز لە سەنتەری شاری سۆران لە شەوی 18/4/2025.

ئاماژەی بەوەشکرد، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە، مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سۆران دوای گەڕان و بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری لە رێگەی کامێراکانی چاودێرییەوە، توانرا تۆمەتباران بناسرێن و دەستگیربکرێن بەپێی ماددەی 446 لە یاسای سزادانی عێراقی، بەناوەکانی ( ی. ر .ط ) و ( ع. ا.ف ) و ( ا. ص. ف ).

دەشڵێت، تۆمەتباران دانیان بە تاوانەکەدا ناوە و لەئێستادا بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە، راگیراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری دارایی عێراق هەڵوێستێكی نوێ لەبارەی ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمەوە رادەگەیەنێت

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت، لەگەڵ تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق كۆبوونەتەوە و جەختی لە خەرجكردنی…
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانی پێدانی مۆڵەتی شۆفێریی نێودەوڵەتی دەستپێکرد

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی شۆفێرانی ئاگادارکردەوە کە دەستیانکردووە بە پێدانی ڕاستەوخۆی مۆڵەتی نێودەوڵەتیی شۆفێری. لەئاگادارییەکەی هاتوچۆی سلێمانیدا هاتووە، “لەئەمرۆوە…
Total
0
Share