خەوتن بەمجۆرە تەمەنت درێژدەكات

ژمارەیەك توێژەر لە ئەمریكا گەیشتنە ئەو ئەنجامەی پیاوان سوودمەند دەبن لە خەوتنی تەندروست زیاتر لە ژنان. خەوتنی لەو جۆرە تەمەنی پیاوان پێنج ساڵ و ژنان بە نزیكەی دوو ساڵ و نیوز درێژ دەكات.

كێشەی نەخەوتن بە بڕی پێویست لە شەودا، لێكەوتەی درێژمەودای دەبێت لەسەر تەندروستیی مرۆڤ زیاتر لە تەنها هەستكردن بە شەكەتی و بێهێزی لە بەیانیی رۆژی دواتردا.

كەمخەوی دەبێتەهۆی زیادبوونی مەترسییەكانی تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ، دەمارە خانەكان، جەڵتەی مێشك، نۆرەی دڵ، شەكرە، زەهایمەر و تێكچوونە دەروونییەكان. تەنها خەوتن نییە، بەڵكو باش خەوتنیش رۆژی هەیە. بەپێی توێژینەوەیەك كە ژمارەیەك زانای ئەمریكی ئەنجامیانداوە و بڕیارە بەمنزیكانە لە كۆنگرەی كۆلێجی ئەمریكی بۆ نەخۆشییەكانی دڵ (ACC) لەگەڵ یەكێتیی جیهانیی دڵ (WHF ) بخرێتەڕوو.

توێژەران گەیشتنە ئەو ئەنجامەی پیاوان زیاتر سوود لە خەوتنی تەندروست دەبینن بەراورد بە ژنان. بەو جۆرە خەوە تەمەنی پیاو نزیكەی پێنج ساڵ و ژن نزیكەی دوو ساڵ و نیو زیاددەكات.

توێژەران هەڵسەنگاندنیان بۆ تۆمارەكانی زیاتر لە 170 هەزار كەس كرد كە تەمەنیان ئەوكات 50 ساڵان بوو لەنێوان ساڵانی 2013 و 2018.

بەشداربووان وەڵامی پرسیارەكانیان لەبارەی خەوتن و چۆنیەتی خەوتن بەشێوەیەكی گشتی دایەوە. دوای ئەوە زانایان تێبینییان كرد نزیكەی هەشت هەزار و 700 كەس لە بەشداربووانی توێژینەوەكە لەو ماوەیەدا مردن، ئەمەش رێگەیپێدان بە هەڵسەنگاندنی نێوان هۆكاری مردن و چۆنیەتیی خەوتنیان.

دەركەوت نزیكەی یەك لەسەر سێ (30%)یان بەهۆی شێرپەنجە، 24%یان بەهۆی نەخۆشییەكانی دڵ و دەمارەكان و 46%یان بەهۆی هۆكارەكانی دیكەوە بووە.

تەنها كاتژمێرەكانی خەوتن بەس نییە، توێژەران پێنج پێوەری جیاوازیان دیاریكرد كە ئاماژەیە بۆ باش خەوتن، كە بریتین لە:
– ماوەی نمونەیی خەوتن دەگاتە حەوت تا هەشت كاتژمیر لە شەودا.
– ئاستەمیی خەوتن نابێت زیاتربێت لە دووجار لە هەفتەیەكدا.
– كەمخەوی نابێت لە هەفتەیەكدا زیاتر لە دووجار بێت.
– بەكارنەهێنانی حەبی خەوهێن.
– هەستكردنی كەسەكە بە پشوو پاش هەستان لە خەو لانیكەم پێنج رۆژ لە هەفتەیەكدا

توێژەران ئەو هۆكارانەشیان دیاریكردووە كە مەترسیی مردن زیاددەكات، وەك خراپیی دۆخی كۆمەڵایەتی و ئابوری، جگەرە و نێرگەلەكێشان، خواردنەوەی كحول و نەخۆشییەكان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی رێنمایی تایبەت بە خۆپاراستن لە کاتی خۆڵبارین بڵاودەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی کۆمەڵێک رێنمایی تایبەت بە خۆپاراستن لە کاتی خۆڵباریندا بڵاودەکاتەوە، داوا لە هاوڵاتییان دەکات پابەندبن تاوەکو…
Total
0
Share